دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتووچۆی گەشتیاری ئەم دەروازەیە ڕادەگیرێت

هەرێم نیوز
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەڵێت: "سبەی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەمان ڕادەگیرێت".

 دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، کەوا سبەی پێنجشەمە 10ی تەمموزی 2025، بەلای کەمەوە تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ".

گووتی: "دەروازەکەمان پێشوازی لە هیچ گەشتیارێک ناکات، واتە هاتوچوو لە هەردوو دیووی سنوور نابێت".
دووپاتیکردەوە: "ئەم رێکارەش بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لە دیووی کۆماری تورکیاوەیە، ئەگینا لەلای ئێمەوە هیچ گرفتێک لە ئارادا نییە".

ئەوەشی خستەڕوو: "پشتیوان بەخوا گرفتەکە زوو چارەسەر دەکرێت، داوای لێبوردنیش لە گشت هاووڵاتیان و هاموشۆکەرانی سنوورەکەمان دەکەین بەهۆی بوونی ئەم کێشەیە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP