دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

کەجەکە: ئەو هەنگاوانەی عەبدولڵا ئۆجەلان داوای دەکات جێبەجێی دەکەین

هەرێم نیوز

کەجەکە رایگەیاند دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت،دەشڵێت، ئەو هەنگاوانەی عەبدولڵا ئۆ"جەلان، داوای دەکات، جێبەجێی دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی 7ی 2025، کۆما جڤاكین کوردستان(کەجەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی تورکیا و بەنگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت."

باسی لەوەش کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP