هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە بڕیارێکی نوێیدا سزای عێراق دەدات بە زیادکردنی ڕێژەی باجی گومرگی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “بڕیارمانداوە باجی گومرگی بە رێژەی 30٪ بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی عێراقدا بسەپێنین، ئەم بڕیارە 5 وڵاتی دیکەشی گرتووەتەوە”.
جەختی لەوەشکردەوە: “بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا جێبەجێدەکرێت”.
ڕێژەی ئەو باجە گومرکییەکەی کە بەسەر وڵاتانی دیکەشدا سەپاندوویەتی بریتییە لە: ڕێژەی 30% لە سەر جەزائیر، 25% لەسەر برونای، 30% لەسەر عێراق، 30% لەسەر لیبیا، 25% لەسەر مۆڵدۆڤا و 25% لەسەر فیلیپینە.
ئەم بڕیارەی ترەمپ لە دوای ئەوە دێت، کە چەندین جار هۆشداری دراوە بە عێراق کێشە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان دروست نەکەن.