دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: سوودانی خۆی دەدزێتەوە لە پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێم

هەرێم نیوز
ئەندامێکی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، خۆدزینەوەی حکومەتی سودان لە خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تێوەگلانی هەرێم لە وردەکاری تەکنیکی.

 هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، خۆدزینەوەی حکومەتی سودان لە خەرجکردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تێوەگلانی هەرێم لە وردەکاری تەکنیکی، هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ خۆدزینەوە لە پابەندبوونە دەستوورییەکانی و مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون. 

باسی لەوەشکرد، هەروەها ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان و وەزیرەکان و لیژنەکان خزمەت بە دواخستنی پارەدانەکان دەکات.

گووتی، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ خەرجیان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP