دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

مەرجەکان بۆ ناردنی مووچە ڕاگەیەندرا

هەرێم نیوز
ئەو مەرجانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق بریتییە لە:

 بڕگەی یەک: لە ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیاکان هەرێم لە بڕی 282 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە 65 هەزار بەرمیلی لێ گلدەداتەوە بۆ ناوخۆ و ئەوی دیکە رادەست بە کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە ئەگەری بەشدارینەکردنی کۆمپانیاکان هەرێم ئامادەیە 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەست بە سۆمۆ بکات.
بڕگەی دوو: هەرێم ئەرکی بەڕێوەبردن و دابەشکردن و تێچووی بەرهەمهێنانی 65 هەزار بەرمیل نەوتەکەی ناوخۆ دەگرێتە ئەستۆ، داهاتی نانەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە عێراق بەڕێژەی %50، پشکی عێراق لە داهاتی ناوخۆی هەرێم قسەی لەسەرە و دیاریکراو نییە بەگوێرەی کەم و زیادی داهات و خەرجی غازی سروشتی و سووتەمەنی کارەبا.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش و سەرجەم مانگەکانی دیکەی ئەمسال تا تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی بڕیاری دادگای فیدرالی، کە باس لەوە دەکات پرسی مووچە دوور بێت لە ناکۆکی سیاسیی، وە نابێت دوابخرێت و بە یەکسانی لەگەڵ شارەکانی دیکەی عێراق دابەشبکرێت
مەرجەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم بریتییە لە:
بڕگەی یەک: دەبێت دەستبەجێ هەرێم تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراوی رۆژانە رادەست بە حکومەتی عێراق بکات کۆمپانیای سۆمۆ، کە بڕەکەی 282 هەزار بەرمیلە، عێراق 46 هەزار بەرمیل نەوت بۆ خەرجی ناوخۆیی هەرێم دابیندەکات لەژێر چاودێری دیوانی رەقابەی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.
بڕگەی دوو: هەرێم دەبێت تێچوو و خەرجی دەرهێنانی ئەو 46 هەزار بەرمیلە بدات کە بۆ ناوخۆ بەکاری دەهێنێت 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بۆ ماوەی 30 رۆژ بەردەوام دەبێت تا وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە تەواوی بۆیان رووندەبێتەوە کە بڕی پێویستی ڕاستەقینە بۆ ناوخۆی هەرێم چەندە، داهاتی نانەوتی هەرێم دەبێت مانگانە 200ملیار دینار کەمتر رادەست بە بەغدا نەکات بەجۆرێک لە  407ترلیۆنی سالانە بێت.
پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی هەردوولا بۆ پابەند بوون بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدرالی لەماوەی 90 رۆژدا و دروستکردنی لیژنەیەکی تەکنیکی و یاسایی بە پشتبەستن بە یاسای بودجە بۆ تێپەڕاندنی بەشە بودجەی هەرێم بەپێی خەرجی راستەقینە لە ماوەی دوو هەفتە و رادەستکردنی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پاش جێبەجێکردنی بڕگەکان وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە خەرجکردنی مووچەی مانگانەی هەرێم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP