دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی كێشەی مووچە یەکلای دەبێتەوە و چارەسەر دەكرێت

هەرێم نیوز
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێكهێندراوە سبەی كۆدەبینەوە بۆ چارەسەکردنی كێشەی مووچە.

 خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ چارەسەری كێشەی مووچە پێكهێندراوە سبەی كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆ كۆدەبینەوە بەو هیوایەی كێشەی مووچە چارەسەربكرێت. 

باسی لەوەشکرد، 68 رۆژە دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا داوامانكرد مووچە خەرجبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا وردبینی بكرێت و كێشەكان چارەسەربكرێن.

گووتی،"هەر كات گەیشتینە رێككەوتن كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت و دەنگ لەسەر پێشنیازەكان دەدرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP