هەرێم نیوز
وەزرەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە ئاگادارینامەیەکدا دەڵێت ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ 25 ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت: لەبارەی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەسەرداواکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بەپێی ڕێکەوتنێک لەنێوان بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دارایی عیراق ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە(٢٥) بیست و پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە.
دەشڵێت داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە، تا بێبەش نەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە.