دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێکی پارتی: کەسانێک هەن بە کوردی قسەدەکەن به‌ڵام جێبەجێکاری پیلانی دوژمنانن

هەرێم نیوز

بەرپرسی لقی دووی پارتی ڕایگه‌یاند، نەیارانی قەزیەی گەلەکەمان بە هەمو توانایەک هەوڵی لاوازکردن و سڕینەوەمان ده‌دەن.

زانا مەلا خالید كه‌ ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان، و بەرپرسی لقی دووی پارتیە له‌ په‌یامێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "جێگای سەرسوڕمان نیە، ئەگەر ببینین نەیارانی قەزیەی گەلەکەمان بە هەمو توانایەک هەوڵی لاوازکردن و سڕینەوەمان بدەن، ئەوە مێژوە و ئێمە خاوەن قەزیەی گەلێکی ستەم دیدە و ئەوانیش ستەمکار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەوەی جێی داخە کەسان و گروپێک هەن، تەنها بە کوردی قسەدەکەن، ئەگەر نا جێبەجێکاری ئەجێندا و پیلانی دوژمنانی گەلی کوردستانن و پیلان داڕێژەرن بۆ ئەو ئامانجەی نەیاران کە بە درێژایی مێژوو نەیانتوانی بەرامبەر گەلی کوردستان پێی بگەن".

ئاماژەی بەوەشداوە "سەرەڕای هەموو  ئەو ئاستەنگانە، گەشبینین بە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە و گەشبینیمان لە خۆڕاگری گەلەکەمان سەرچاوە دەگرێت کە بونەتە قەڵغانی پاراستنی دەستکەوتەکان و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران، بۆیە گەشبین بن بەوەی مەسرور بارزانی خۆڕاگرانە ڕوبەڕوی ئەو قەیرانانە دەبێتەوە و هێز و ئیرادەمان سەرکەوتو دەبێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP