دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

کوێستان محەممەد: متمانەم بە قسەکانی مەسرور بارزانی هەیە

هەرێم نیوز 

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، متمانەم بە قسەکانی مەسرور بارزانی هەیە، وتیشی، ئەو قەرزەی لەسەر حکومەتی هەرێمە هی ئەم کابینەیە نیە بەڵکو هی کابینەکانی پێشووە. 

کوێستان محمد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو نەوتەى بەرهەمدەهێنرێت بەشێکی بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکانە و بەشێکیشی بۆ کۆمپانیاکانە، داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی سفرە.

وتیشی، ئەو قەرزەی لەسەر حکومەتی هەرێمە هی ئەم کابینەیە نیە بەڵکو هی کابینەکانی پێشووە.

کوێستان محەممەد لەبارەی لێدوانەکانی ئەم دوایەی مەسرور بارزانی سەبارەت بە کێشەی مووچە وتی، "متمانە بەقسەکانی مەسرور بارزانی دەکەم" .

وتیشی، ئەوداهاتەی لەبەردەستی هەرێمە بەشی چارەکە مووچەیەکیش ناکات، دەبێ بەغدا مووچەی دوومانگ بنێرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە 2ی 7ی  2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ڕایگەیاند، هەر پابەندییەک لە سەر هەرێمی کوردستان بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە و هەرێم هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ. ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی هاوکاریان لە گەل حکومەتی فیدڕال پێشان داوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاسا و بیانووانەی کە بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP