هەرێم نیوز
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە، دەشڵێت، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە.
عەقید، سەلام عبدالخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3-7-2025، کاتژمێر 1:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، دەشڵێت: کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.