هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت”تاران هەرگیز دەتسبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت”.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت و هەوڵ دەدەین و مکوڕین لەسەر دامەزراندنەوە و سەرلەنوێ چۆنایەتی پاراستنی دامەزراوەکانمان.
ئاماژەی بەوەشدا، تاران ساڵانێکە پابەندبوونی خۆی بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی نیشانداوە، بەڵام ئەم پەیماننامەیە نەیتوانیوە بەرنامەکەیان بپارێزێت.
عێراقچی ڕوونیشیکردەوە، وڵاتەکەی لەکاتی دەستدرێژی و دوای دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، لەڕێگەی کەناڵە جیاجیاکانەوە، پەیامی لەئەمریکییەکانەوە پێگەیشتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، قبوڵکردنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانجی پاراستنی باڵادەستی ئەخلاقی بووە و ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ڕێبازێکی نوێ بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە، کە وەک خۆی دەڵێت، لەسەر بنەمای بەها ناوچەیی و ئیسلامییەکان دامەزراوە.