دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار کرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی، تووشبوویەکی نوێی بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی ڕاگەیاند.

 ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانشتووی چوارچرایە لە سلێمانی، کە تەمەنی 41 ساڵە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێگای سەربڕینی چەندین ئاژەڵ، بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە.

ئەوەش هاتووە، دوای گومان لێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لە کۆتاییدا وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێەجێ بکەن، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP