هەرێم نیوز
ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له چواره‌م رۆژی جه‌نگدا بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد و وێڕای بێ‌مانا هه‌ژماركردنی هه‌ر جۆره دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، داوای له‌و وڵاته كرد ئه‌گه‌ر راست ده‌كات، با ده‌ستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران سه‌ركۆنه بكات.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كرد كه یارمه‌تییان پێشكه‌شی ئیسرائیل كردووه، یان پاساویان بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل هێناوه‌ته‌وه و روونی كرده‌وه، ئه‌م هاوده‌ستییه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له بیر ناكه‌ن و به‌رپرسیارێتیی ئه‌و جه‌نگه له ئه‌ستۆی ئه‌وانیشه.
به‌قایی ره‌خنه‌ی توندی له ئیسرائیل گرت به‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، شوێنی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی سڤیل كوژراون .
هاوكات ئاماژه‌ی بەوەشدا، ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان كراونه‌ته ئامانج، له كاتێكدا چالاكییه‌كانیان به ته‌واوی ئاشتیخوازانه‌یه و وێستگه‌یه‌كی وه‌ك نه‌ته‌نزی ئیسفه‌هان كه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، پێشێلكردنی هه‌موو رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوای له وڵاتان كرد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ژموونێكی زیاتریان هه‌یه، بڕیارنامه‌یه‌ك له دژی ئیسرائیل په‌سند بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی رووی داوه جگه له ده‌ستدرێژیكردن، هیچ شتێكی تر نییه و پاساو هه‌ڵناگرێت.
ئه‌و باسی له ره‌وتی دانوستانه‌كان كرد و وتی، له‌و دۆخه‌ی جه‌نگدا قسه‌كردن له‌باره‌ی دانوستان زۆر بێمانایه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا راست ده‌كات، وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش با ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل سه‌ركۆنه بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو روویه‌كه‌وه هاوكاری و پاڵپشتیی له ئیسرائیل كردووه.
بەقایی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل بەرگرییەكی رەوایە لە خۆی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لۆژیکی مرۆیی.
جەختیشیكرد: خاکی ئێران روبەڕوی هێرشی ئیسرائیل بووەتەوە، بە چەک و کەرەستەی ئەمریکی .