دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان و پزیشکیان پەیوەندی تەلەفونییان ئەنجامدا

هەرێم نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا و بە پزیشکیانی گوت کە پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم شەڕە بێت، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە ڕۆڵێک نیشاندا، کە کۆتایی بەم شەڕ و گرژییە بێنێت و دۆخەکە بگۆڕێت بۆ ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەسەر پرسی وزەی ئەتۆم.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەردۆغان و هاوتا ئێرانیەکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە باسیان لە ململانێی نێوان تەلئەبیب و تاران و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەردۆگان ئامادەیی تورکیای دوپاتکردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵ ببینێت لە کۆتاییهێنان بە ململانێی ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ و گەڕانەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان.

لەماوەی ڕابردودا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پێشوازی لەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کرد.

 لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە ماوەی چوار ڕۆژە بەردەوامە، ئەردۆغان دووەم جارە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ پزیشیکییان دەکات، هەردوو جارەکەش جەختی لە کۆتایی هێنان بەو شەڕە و ڕێککەوتنی وزەی ئەتۆم کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP