دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

عەباس عێراقچی: سوپاسی بەرپرسانی کوردستان و عێراق دەکەین بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر ئێران

هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران، بە تەلەفۆن لەبارەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل قسەیان کرد.

 میدیای ئێرانی ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد، ونێچیرڤان بارزانی داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران، سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و زانایان و مەرجەعەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کردووە 

عەباس عێراقچی دەشڵیت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکو راگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP