هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی چین هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئێمە بە قووڵی نیگەرانین لەم شەڕە و پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی چیندا هاتووە: داوا دەکەین ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە گرژیی زیاتر.
وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە کردەوە.