هەرێم نیوز
عێراقچی ڕایگەیاند، “یەک پەیوەندی تەلەفۆنی لە واشنتۆنەوە دەوێت بۆ ئەوەی کەسێکی وەک نەتانیاهۆ دەمکوت بکرێت”.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە توڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: “ئەگەر سەرۆک ترامپ ڕاستەقینە بێت سەبارەت بە دیپلۆماسی و ئارەزووی وەستاندنی ئەم شەڕە بکات، هەنگاوەکانی داهاتوو دەرئەنجامە”.
باسی لەوەشکرد: “ئیسرائیل دەبێت دەستدرێژیی خۆی بوەستێنێت و لە غیابی وەستانی تەواوەتی دەستدرێژی سەربازی دژی ئێمە، وەڵامەکانمان بەردەوام دەبن”.
گووتیشی: “یەک پەیوەندی تەلەفۆنی لە واشنتۆنەوە دەوێت بۆ ئەوەی کەسێکی وەک نەتانیاهۆ دەمکوت بکەیت. لەوانەیە ئەوە ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی”.