هەرێم نیوز
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی مارین ترافیک بۆ بەدواداچوونی کەشتییەکان، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی یو ئێس ئێس نیمیتز بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دەریای باشووری چینەوە بەڕێکەوتووە و بەرەو ڕۆژئاوا ڕۆشتووە. بڕیار بوو کەشتییە هەڵگرەکە لە بەندەرێک لە ناوەڕاستی ڤێتنام جێگیر بێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژی و پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەو خشتەیە هەڵوەشایەوە.
بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا بگاتە شاری دانانگی ڤێتنام، بەڵام بەپێی دوو سەرچاوە، جێگیرکردنی فەرمی کە بڕیاربوو لە ٢٠ی حوزەیران ئەنجام بدرێت، هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەیەک پشتڕاستی کردەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هانۆی "پێداویستیی بەپەلەی ئۆپەراسیۆنەکان"ی وەک هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەکە هێناوەتەوە.