هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێمیش، سەردانەكە بەمەبەستی بەشداریکردنە لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ و لەمیانەی سەردانەكەیدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵای ئێران كۆده‌بێته‌وه و باسی پەیوەندیەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێم و بەغدا و دۆخی ناوچەكە دەكەن.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانه‌وه ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێم تاوتوێ ده‌که‌ن
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، نێچيرڤان بارزانى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ئێران كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.