دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی تەندروستی دوەم حاڵەتی تای خوێن بەربونی راگەیاند و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و داوایان لێده‌كات ڕێنماییەکانی وەزارەته‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و لەکاتی هەبونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له‌ تای خوێنبه‌ربون.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: دوای بوونی دوو حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەسنوری پارێزگای دهۆک، دوای هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەداخەوە حالەتێکیان دوای دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان وەکو دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، دووەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتیەکی (شیلادزێ) یە لە قەزای ئامێدی، تەمەنی ( ٤٥ ) ساڵە و پیشەی ئافرەتی ماڵە و خاوەن و بەرکەوتەی ئاژەڵن. دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک بەهۆی بوونی نیشانەکانی خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری چارەسەری پزیشکی، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەداخەوە وەکو یەکەمین حالەتی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی هەبوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.
وە یان هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP