هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر کرد.
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوکا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر کرد، سەرۆكی حكوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و بە تایبەتیش ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن( جایکا)ی کرد کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.