دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە رادەگەیەنرێت

هەرێم نیوز

ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گەورەترین وەرچەرخانی سەربازییە لە هەرێمی کوردستاندا. بە دەستبەکاربوونی هەردوو دەڤەری یەک و دوو لەژێر چەتری وەزارەت، قۆناغی بوونی هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا کۆتایی پێ هێنرا.

ئەم هەنگاوە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان و بەغدا ئەنجام درا تاوەکو سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو دابمەزرێت.

پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێم
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لەمەودوا هیچ پێشمەرگەیەک لە دەرەوەی چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا نامێنێت.
مەراسیمی دەستبەکاربوونی هێزەکان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران، جێگرانی سەرۆکایەتیی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت. هاوکات نوێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان و نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشدار دەبن بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی بەدامەزراوەییبوونی هێزەکان.

پەیکەربەندیی سەربازی و دروستکردنی سوپای یەکگرتوو
پەیکەربەندیی نوێی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستبەکاربوونی هەردوو دەڤەری ١ و ٢ بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تێیدا سەرجەم یەکە سەربازییەکان بەسەر ١١ فیرقە و دوو هێزی گەورەی پشتیوانیدا دابەش کراون.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە ١٠ی ئەیلوولدا وەزارەتی پێشمەرگە کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی هەنگاوە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی یەکخستنەوەی ڕاگەیاند، تاوەکو هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی یەک سوپای نیشتمانیی یەکگرتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP