دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

بەهۆی دەستپێکردنی جەنگ هندستان ٣٢ فرۆکەخانەی داخست

هەرێم نیوز
بەهۆى بارگرژییەکان لەگەڵ پاکستان، دەسەڵاتدارانى هیندستان کارکردنیان لە 32 فڕۆکەخانەى مەدەنیی وڵات تا 15ى ئەم مانگە راگرت.

بەپێى رۆژنامەى "تایمز ئۆف ئیندیا" کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنى لە هیندستانەوە گواستویەتیەوە، گەشتە مەدەنییەکانى ئەو 32 فڕۆکەخانەیە تا کاتژمێر 5:29ى رۆژى 15ى ئایار رادەگیرێن.

دوێنێ ئاژانسى "ANI" بڵاویکردەوە، ژمارەیەک شارى ویلایەتەکانى بنجاب و راجاستان-ى هیندستان، کە دەکەونە سەر سنوورى پاکستان، رووبەڕووى هێرش بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بوونەتەوە.

بەپێى ئاژانسەکە، بچڕانى تەزووى کارەبا و بیستنى زەنگى ئاگادارکردنەوە و تەقینەوە لە شارەکانى جیسالمیر لە ویلایەتى راجستان و باسانکوت لە بنجاب تۆمارکراون.

هەروەک لە چەندین شار و ویلایەتى دیکەى هیندستان لەڕێى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە چەندین هێرشى هاوشێوە ئەنجامدراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP