هەرێم نیوز
دواى راگه‌یاندنى كۆنگره‌ى 12ى په‌كه‌كه و بڕیارى چه‌كدانانى، له‌یلا زانا سیاستهمهدارى كورد په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، "ده‌بێت به هۆشیارى و هه‌ستیارى له پرۆسه‌ى دیموكراسى نزیك ببینه‌وه، هیودارم ئه‌و قۆناغه ببێته خێر و خۆشى".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌یلا زانا په‌یامێكى لە ئێكس بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگەیاند، "سەردەمی نوێ. هیوا نوێیەکان، ڕێبازی نوێی تێکۆشان، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتە سەرشانی هەموومان". له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه زانا ده‌ڵێ، "دەبێت بە هۆشیاری و هەستیارییەوە له پرۆسەیەکی دیموکراسى، یەکسانیخواز، دادپەروەر و ئازاد نزیك بینەوە. بەم هەست و بیرکردنەوەوە، هیوادارم ئەم قۆناغە ببێتە خێر و خۆشی بۆ جوگرافیاکەمان"
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٢ـیەمی خۆی ڕاگەیاند.
دواتریش، ده‌م پارتى راگهینراوێكى بڵاوكرده‌وه و باسى له نزیكبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا كردووه. په‌روین بوڵدان ئه‌ندامى شاندى ئیمراڵى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نابێت قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكرێت و به وریایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكرێت، بوڵدان ده‌ڵێ، "لەبەرئەوەی ڕێگەکەمان درێژەی هەیە و پێویستە بە ئاگادارییەوە لەسەر پرۆسەکە قسە بکەین و زیانی لێنەدەین. بۆیە تا گەیشتن بە سەرکەووتنی پرۆسەکە دەبێت بە ئاگادارییەوە قسە بكه‌ین".