دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرێمی کوردستان و کرواتیا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی كرواتیا لە عێراق كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٤ی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئیڤان یوریچ باڵوێزی كرواتیا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا .

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پێوەندیی لە مێژینەی نێوان كوردستان و كرواتیا كرد. دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندیی دوولایەنە كردەوە.

باڵوێزی كرواتیا خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودانی زیاتر بە پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان دووپات كردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP