هەرێم نیوز
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى کۆتایی ئەمساڵى پەرلەمان درێژکردەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەستەی کۆمیساران ئەمڕۆ ماوەی ناو تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو هاوپەیمانییە سیاسیانەی کە ئارەزوی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستەی دەستەی کۆمیساران بڕیاری داوە ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان تا کۆتایی ڕۆژی دەوامی فەرمی لە 14ـی5ی 2025 درێژ بکرێتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی 9ی مانگی ڕابردو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وادهی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی دیاریكرد كه بهپێی وادهكه 11ی11ی ئهمساڵ پرۆسهكه ئهنجامدهدرێت.