دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

ڕوانگەی پەرلەمانیی: 200 پەرلەمانتاری عێراق ئامادەی دانیشتنەكان نابن

هەرێم نیوز

سەرۆکی ڕوانگەی پەرلەمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم خولەی پەرلەماندا 200 پەرلەمانتار بەشداری هیچ دانیشتنێکیان نەکردوە.

مەزهەر ساعیدی، سەرۆکی ڕوانگەی پەرلەمانیی، رەخنەی لە كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، 200 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانیان نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی لەم خولەی ئێستادا تەنها 10 یاسا پێشنیاز کراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرلەمان لە کۆی 32 دانیشتنی ئەم وەرزەی ئێستای تەنها شەش دانیشتنی ئەنجامداوە، بە تێکڕا رێژەی 173 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكان بوون.

سەرۆکی روانگەی پەرلەمانیی، لە لێدوانێكدا بە كەناڵی "العهد"ی وتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان خۆی لە بڵاوكردنەوەی ناوى ئامادەنەبوون و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بەدوور گرتووە، ئەوەش پێشێلکردنی روونی رێکارەکانە.

بەوتەی ناوبراو، لە خولی ئێستادا تەنها 10پێشنیازی یاسایی تۆمارکراوە، 200 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکان نەکردووەو یەک کەسیشیان قسەی نەکردووە، ئەمەی بە "تاوان" وەسفکرد.

وتيشى، تێگەیشتن لە ئەرکی پەرلەمان پاشەكشێی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی زۆرێک لە پەرلەمانتاران گۆڕاون بۆ جێبەجێکردن نەک یاسادانان.

جەختی لەوە کردەوە،  کارکردن لە پەرلەمان بووەتە ململانێی سیاسی و، بەهۆی تێنەگەیشتن لە ئەرکەکانی پەرلەمان، وەزارەتەکان پاڵیان لێداوەتەوە.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP