دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆنفڕانسی گۆڕانی کوردسات بەهۆی تەواونەبوونی نیساب هەڵگیرا

هەرێم نیوز

لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی کوردسات  نیساب تەواو نەکرا و کۆنفرانسەکە هەڵگیرا.

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هۆڵی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانیان جێهێشت، لەبەر ئەوەی تەنیا (435) ئەندام ئامادەبوو دەبوایە (1063) ئەندام ئامادەبێت.

كۆمسیۆن راپۆرتی خۆیان دەدەنەوە بە ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەوان بڕیار دەدەن لەسەر چی بنەمایەكی تر گۆڕان كۆنفرانسی خۆی بكات.

یاسین حەمەعەلی، رێکخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی داهاتووین بزانین بڕیارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان چییە و ئێمە پابەندی بڕیارەکانی کۆمسیۆنین.

پێشتر کۆمسیۆن بەنوسراوێک ، کاتژمێر 10ـى بەیانى ئەمڕۆى بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیى بزوتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP