دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاڵای نوێی سووریای لە ئەمریکا هەڵکرا

هەرێم نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای نوێی سووریای لە تەنیشت ئاڵای 192 وڵاتی ئەندام و دوو وڵاتی چاودێری هەمیشەیی لە بارەگاکەی لە نیویۆرک هەڵکرد.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا، چەند ساتێک بەر لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی کورتخایەنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاڵای نوێی وڵاتەکەی لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەرزکردەوە.

ئەمە بە یەکەم دەرکەوتنی گشتیی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی سووریا دادەنرێت لە ئەمریکا، لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە.
شاندێکی باڵای سووریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە واشنتنن.

تاوەکو ئێستا روون نییە ئایا بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شەیبانی و شاندەکەی سووریا کۆدەبنەوە یان نا، هێشتا ئیدارەی ترەمپ پەیوەندی فەرمی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا دروستنەکردووە و سزاکانی سەر ئەو وڵاتە وەکو خۆیان ماونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP