هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئهمڕۆ شەممە لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆبوەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای کۆبونەوە تۆفاناویەکەیان لە کۆشکی سپی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر.
ستیڤن چۆنگ بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە كۆشكی سپی رایگەیاند، ترەمپ و زیلینسكی "گفتوگۆیەكی زۆر بەرهەمدار"یان كردووە، دواتر زانیاری زیاتر لەبارەی كۆبونەوەكە دەخەنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو سەرکردەکە "ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تایبەت کۆبونەتەوە، دواتر وردەکاری زیاتر لەسەر کۆبونەوەکەتان بۆ دەخەینەڕو".
لە مانگی شوباتی ڕابردودا، کۆشکی سپی شاهێدی ڕوبەڕوبونەوەیەکی "مێژویی" لە نێوان ترەمپ و زلێنسکیدا بو، کە بە ڕۆیشتنی پێشوەختەی ترەمپ کۆتایی هات، دوای ئەوەی گرژییەکانی نێوان هەردولا پەرەی سەند.
لەدوای دەمەقاڵێكەی مانگی شوباتی رابردووی كۆشكی سپی، ئەمە جاری یەكەمە ترەمپ چاوی بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەوێت، كۆبونەوەیەك كە تێیدا ترەمپ و زیلینسكی لەبەردەم كامێرای میدیاكان بەتوندی لەگەڵ یەكتر قسەیان كردو؛ دوای ئەوە ترەمپ داوای لە زیلنیسكی كرد مل بدات بۆ گریبەستی پێدانی كانزا گرانبەكان ئۆكرانیا بە ئەمریكا لەبەرامبەر راگرتنی شەڕی روسیا دژ بە وڵاتەكەی، ئەگەر نا ئەمریكا بەتەنیا لەبەردەم هێرشی روسیا بەجێی دەهێڵێت.