هەرێم نیوز
لهپێناو لابردنی بهشێك له سزاكان، سووریا بە نووسراو وەڵامی لیستی مەرجەکانی ئەمریکای دایهوه و ڕایگەیاندووە کە زۆرێك له مهرجهكانى جێبەجێ کردووە، بەڵام بهشێكی پێویستیان بە "تێگەیشتنی هاوبەش" لەگەڵ واشنتۆن ههیه.
بهپێی ئاژانسى (ڕۆیتهرز) مانگی ڕابردوو ئەمریکا لیستێكی هەشت مەرجی پێشکەش بە سووریا کرد کە دەیەوێت دیمەشق جێبەجێیان بکات، لەوانە لەناوبردنی هەر کۆگایەکی چەکی کیمیایی کە مابێتەوە، ههروهها دڵنیاكردنهوهى ئهمریكا لەوەی کە كهسه بیانییەکان له سووریا، پۆستی سەرکردایەتییان لە حکوومەتدا، پێنادرێت .
سووریا بۆ بوژانەوەی ئابووری وڵاتەکەی، زۆر پێویستی بە یارمەتیدان ولابردنى گەمارۆکان هەیە، چونکە لەژێر قورسایی شەڕێکی 14 ساڵەدا ههموو ژێرخانهكهى داڕما کە لەو ماوەیەدا ئەمریکا، بەریتانیا و ئەورووپا سزای توندیان سەپاند لە هەوڵێکدا بۆ فشارخستنە سەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
لە نامەکەدا، دیمەشق دووپاتی کردووەتەوە، کە پابەندی زۆربەی مەرجەکانی سوککردنی سزاکانی ئەمەریکا بووە و هەروەها دەیەوێت لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان لێکگەیشتنیان لەگەڵ واشنتن هەبێت.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سووریا لیژنەیەک بۆ چاودێریی چالاکییەکانی گرووپە فەڵەستینییەکانی وڵاتەکەی پێک دەهێنێت و دەیەوێت زیاتر گفتوگۆ لەسەر بابەتە بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سووریا ئاماژەی داوە "مەترسی لەسەر هیچ لایەنێک دروست ناکەن، بەتایبەت ئیسرائیل."
ڕوونیشی کردەوە، پرسی چەکدارە بیانییەکان لە سوپای سووریا پێویستی بە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری فراوانتر هەیە، بەڵام "پێدانی پلەی سەربازی ڕاگیراوە."
لە مانگی کانوونی دووەمی 2025، ئەمەریکا وەکوو هاوکاری کردنی سووریا بۆ ماوەی شەش مانگ هەندێک سزای سەر سووریای سووک کرد، بەڵام کاریگەرییەکانی سنووردار بووە.