هەرێم نیوز
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە: گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیان پێ‌کرد.
ستیڤ ویتكاف كه سه‌ردانی مۆسكۆی كردبوو، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممە، گه‌یشته مه‌سقه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م گه‌ڕه له دانوستانه‌كاندا به‌شداری بكات.
گه‌ڕی یه‌كه‌م له مه‌سقه‌ت و دووه‌م له رۆما به‌ڕێوه‌چوو و بڕیار بوو چوارشه‌می رابردوو تیمه ته‌كنیكی و پسپۆڕه‌كان ده‌ست به گفتوگۆكانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كرا و بڕیاره شانبه‌شانی گه‌ڕی سێیه‌م، كۆبوونه‌وه پسپۆڕییه‌كانیش بكرێن.
ماڵپه‌ڕی ئیرنا ئاماژه‌ی داوه كه به دانوستانی ئه‌مڕۆ به كۆبوونه‌وه‌ی تیمه ته‌كنیكییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كرێت.
مایكڵ ئه‌نتۆن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی داڕشتن و پلاندانانی ستراتیجی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكایه‌تیی تیمێكی 12 كه‌سی له پسپۆڕه جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له ئێرانیش كازم غه‌ریبئابادی یاریده‌ده‌ری یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی و مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری سیاسی، له تیمه ته‌كنیكییه‌كه‌دا به‌شدارن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ده‌ره‌نجامی دوو گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستان، ئێران پێداگریی له‌وه كردووه مافی پیتاندنی یۆرانیۆم لای خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ رێژه‌كه‌ی دانوستان بكات و ئه‌مه‌ریكاش هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاكان پێداگریی له كۆتاهێنان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام میدیاكان ئه‌وه‌یان گواسته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌مان رێژه‌ی پیتاندن به گوێره‌ی رێككه‌وتنی 2015 بۆ ئێران بهێڵێته‌وه .