هەرێم نیوز
هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە سەرجەم لاشەی ئۆتۆمبێلەکە بە خۆڵی سوور ڕەنگ کرابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.20225، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاند، لەسەر دەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی، مەفرەزەکانی ناوشاوی هاتوچۆی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت، کە سەرجەم لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی بە خۆڵی سوور رەنگ کردبوو، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان لەدەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بەدوور بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بە دیاردەیەكی دزێ و نایاسایی وەسف کردووە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە شۆفێران دەكات خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت.