هەرێم نیوز
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، شۆفێرانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل هه‌ن، نابێت له‌نێو ئۆتۆمبێل جێبهێڵدرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاگادارییه‌كی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و نووسیویه‌تی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین و لەم وەرزەدا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل دەگاتە نزیکەی 70 پلەی سیلیزی، نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت، وەک چەرخ، چاویلکە، بۆن، موعه‌ته‌ر، پاوەربانک و دەبەی ئاو.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م داواكارییه به‌رگری شارستانی باس له‌وه ده‌كات، بەهۆی ئەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان لەسەر دەبێت و ئەگەری هەیە ببنە هۆی کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو.