دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

راکان جبوری بە کەفالەت ئازاد دەکرێت

هەرێم نیوز

پارێزگاری پێشوی کەرکوک، لە پاش دەستگیر کردنی کرا بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی پۆستەکەی و هاوکاریکردنی لایەنی دەرەکی ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا. 

بە گوێرەی زانیاریەکان راکان جبوری، پارێزگاری پێشوی کەرکوک، کە حەوت ساڵ پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوە دەبرد، لە پاش دەستگیرکردنی ئەمڕۆ تا کاتی دادگاییکردنی بە کەفالەت ئازاد کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ  بەپێی مادەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای ڕەسافەی بەغدادەوە، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ راکان جبوری  دەرچوو.

زانیارییەکان باسیان لەوەش کردوە، کە راکان جبووری  لەسەر دوو دۆسیە دەستبەسەر کرابوو لەوانەش خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی و دۆسیەی دوەمیش بریتیە لە هاوکاریکردنی تورکیا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP