هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ کە بڕەکەی 48 ملیار، 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ناردنی ئه‌و پاره‌یه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت و دوای وردبینیكردن، پاره‌ی موچه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان.