هەرێم نیوز
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کاتی کۆنفرانسی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: رۆژی 26ـی مانگ لە ژێر ناوی ''یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا'' دەستپێدەکات و وتیشی؛ یەکگرتووی کورد پێویستیەکی نیشتیمانیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سوریا.
ئەمڕۆ شێشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە سەکۆی ئێكس" نوسیویەتی: بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین کە کۆنفرانسی "یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا" رۆژی (٢٦)ی نیسان بەڕێوە دەچێت.
دەشڵێت: یەکگرتوویی کورد پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سوریا.
هیوادارین هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
راشیگەیاندوە، بەم بۆنەیەوە سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکار بوون بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بكەوێتە سەرپێ و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازین.
هاوکات ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) ئــــەوەی خــســتە رو "رێککەوتن کراوە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردی، لە شەممەی داهاتوو، 26-04-2025 بەڕێوەبجێت."