هەرێم نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بە چەند لیستێك بەشداری هەڵبژاردن دەكەین و دواتر دەبینەوە بە یەك هاوپەیمانی پەرلەمانيی.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی هادی عامری، سکرتێری گشتی رێکخراوی بەدر ئەنجامداوە.
لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوە لەوەى هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە (١١)ی تشرینی دووەمی (٢٠٢٥) بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوكات بڕیاریانداوە بەچەند لیستێك بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بكەن، دواتر بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانی پەرلەمانيی لەژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی، دوای کۆتایی هاتنی دانوستانی هەڵبژاردن.