هەرێم نیوز
ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، كۆی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه مووچه‌كانیان مسۆگه‌ره و هیچ مه‌ترسییه‌كی كورتهێنان له ئارادا نییه.
د. مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سوودانی له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران مسۆگه‌ر كراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی كورتهێنان نابێت، جگه له‌مه‌ش ئێمه توانیومانه بودجه‌ی پێویست بۆ كۆی پڕۆژه‌كان ته‌رخان بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له بنه‌ڕه‌تی ڕێكخستنه‌وه و ته‌رخانكردنی بودجه‌ی گشتی 3 ساڵه له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی دوو لایه‌نه داڕێژراوه، جگه له‌مه بودجه‌ی گشتی ئاماده‌كراو، له توانایدا هه‌یه كۆی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاڵپشتی كشتوكاڵی دابین بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له بودجه‌ی گشتی عێراق ده‌توانین پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه ڕه‌وشی سه‌قامگیری ئابووری له عێراق دروست ناكات.