هەرێم نیوز
لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی هەژماری من دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم.
له بڵاوکراوەیەکدا کەکۆپیەکی دەست هەرێم نیوز کەوتوە، و ئیمزای د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە، هاتوه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا به گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (هه‌ژماری من) بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری.
ئاماژە بەوەشدراوە، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپشك ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدراڵی، ئه‌ژماری بانكی موچه‌خۆر پارێزراو ده‌بێت به‌گوێره‌ی هه‌مان یاسا و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدڕاڵ.
بەگوێرەی نوسراوەكە، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.