دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

وەزارەتی تەندروستی: 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتاکە ڕاگەیاند.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، “لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “شەش حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمار کراوە، چوار حاڵەت لە کەرکوک، هەروەها لە بەغدا و موسەننا، نەینەوا و بەسرە لەهەریەکەیان یەک حاڵەت هەبووە”.

چەندین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە هۆی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تۆمارکراون و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە لە كەركووک ڕاگەیێنرا و ئەمڕۆش حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمار کرا.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە،  کە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەکانەوە یان گۆشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و، تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکە دەبێت.

تای خوێنبەربوون لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكە ماوەیەكی زۆرە لە عێراق و ناوچەكەدا هەیە و یەكەم دەركەوتنیشی لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كە بە فەرمی تۆمار كرابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP