دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

تەندروستیی کەرکوک: هیچ تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەكانی كەركووك نەماون

هەرێم نیوز

ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شاری كەركووك نەماوە و ئەو تووشبووەی كە لە نەخۆشخانە بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، چاكبووەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە، هاوكات ئەنجامی پشكنینی حاڵەتێكی گوماناوی پاك دەرچووە.

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەومنداڵە تەمەن 9 ساڵەی دوێنی بەگومانی تای خوێنبەربوون  پشکنینی بۆکرا، ئەمڕۆ هەینی ئەنجامەکەی گەڕایەوە دەرکەوت تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە و پشکنیەکەی پاک دەرچووە، بەمەش ئێستا شاری كەركووك هیچ تووشبوویێکی بە تای خوێنبەربوون لێ نەماوە و لە نەخۆشییەكە پاكبووەتەوە.

فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك داوا لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و هۆشیاری بن، پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، هەروەها دووربكەونەوە لەو سۆشیال میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP