هەرێم نیوز
جووڵەو سەردان و کۆبوونەوەکانى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان لە هەلومەرجى نالەباری ناوچەکەدا بووەتە جێگەى سەرنجی هەمووان، میدیاکانى جیهان بە بایەخەوە باسیان لەو جوڵانەکردووە و کارەکتەری سیاسی و سەرۆکایەتى ئەویان خستووەتە ژێر مایکرۆسکۆبی خۆیان و هەموویان دەڵێن ئەو گوێ لێگیراوە.
لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەردۆغاندا: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا
ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى رابووردوو 11ـى نیسانی 2025 له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له كۆڕبه‌ندى ئانتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستى بە جێبەجێکردنى پلانەکانى سەردانەکەى کرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، كۆبووه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا، باسيان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمرالى كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌مباره‌يه‌وه، پرۆسه‌كه‌ى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه.
سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوە پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جددى وه‌ريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتى كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته په‌كه‌كه به‌پير بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجالانه‌وه بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت.
لەکۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع: دەبێت سوریا مافى کورد بە باشی بپارێزێت
هەر لەو سەردانەدا لەگەڵ ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، كرده‌وه. سه‌رۆككۆمارى سووريا ديد و ڕوانينى خۆى بۆ سووريا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتييان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانيان بپارێزێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ستايشى ڕوانينى به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووريا، جەختی لەسەر گرنگيی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه و چاره‌سه‌رى سياسييانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد له سووريا مسۆگەر بکات و ببێته هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆككۆمارى سووريا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە خزمەت بە بەرژەوەنديی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا، ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رييان به‌سه‌ر عێراق و سوورياوه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لەگەڵ وەزیری دەرەوەى روسیا: دەمانەوێت هاریکارییە هاوبەشەکانمان فراوانتر بکەین
رۆژى شه‌ممه‌ش 12ـى نیسان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جەختيان له‌وه كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه.
لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا: پرۆسەى ئاشتى بۆ هەموو لایەک گرنگە
پێشنیوه‌ڕۆ‌ی هەمان رۆژ له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
لەگەڵ ئەمینداری گشتى کۆمکاری عەرەبی: گرنگە کێشەکان بە دانوستان چارەسەربکرێن
پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو‌لغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، کۆبووه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌وڵه‌كانى کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که كرد، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ره‌وپێشچوون و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
لەگەڵ نوێنەرى یەکێتى ئەوروپا بۆ کەنداو: ئاشتى و ئارامی ناوچەکەمان بەلاوە گرنگە
پاشنيوه‌ڕۆى شه‌ممه لە ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، کۆبووه‌وه، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ى بره‌ودان به زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرا.
لە ئەنتالیاوە بۆ پاریس سەرۆک میوانى ماکرۆنە
پاشنيوه‌ڕۆى دووشه‌ممه 14ـى نیسان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رميدا له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازیى لێكرا.
هه‌ردوو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوەندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووريا و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌رده‌واميى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆك داكۆكييان له گرنگيى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووريا و گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.
ئەم کۆبوونەوە چڕانە لەگەڵ کارەکتەرە سەرەکییەکانى وڵاتان، دەردەکەوێت کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆڵی سەرەکیی هەیە لە چارەسەرکردنى کێشەکاندا و بە لای ئەوانیشەوە بۆچوون و دنیابینییەکانى جێگەى بایەخن، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە لە عێراق، هەرێمى کوردستان و ناوچەکەدا ئەو کارەکتەرە یاریزانی سەرەکى گۆڕانکارییەکانە.