دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 15/04/2025

سودەکانی گێڵاس

هەرێم نیوز

١_ خواردنی گێڵاس ئەبێتە هۆی پاک کردنەوەی میزەڵدان

٢_ گێڵاس بەردی لە شی مرۆڤ لەناو ئەبات بە بۆنەی ئەو تامە ترشەی کەتیایەتی

٣_ شیرینی گێڵاس بۆ ئەوانەی شەکرەیان هەیە زەرەری نیە

٤_ گێڵاس نیشاستەی کەمی تیایە بۆیە ئەدرێت بە وانەی کەشەکرەیان هەیە چونکە بۆ ئاوسانی لەشیان بەسوودە

٥_گێڵاس بۆ عەصاب زۆر باشە ئارامی ئەکات

٦_ گێڵاس خوێن پاک ئەکاتەوە

٧_ گێڵاس ماعیدە پاک ئەکاتەوە

٨_گێڵاس تەبیعەتێکی ساردی هەیە بۆ یە خواردنی یەکسەر دوای نان خواردن خراپە

٩_ ناوکی گێڵاس لە زەمانی زوو بۆ چارەسەری ئازاری ماعیدەوناوسکی مناڵ کە ڵکیان لێ وەر گرتووە بەڵام ئەمڕٶکە زانیویانە کە ناوکی گێڵاس ژەهری هەیە بۆ یە نابێت ناوکەکەی بەکار بهێنرێت بۆ ئەو مەبەستانە

١٠_ گێڵاس مادەی سورشتی زۆرتایایە وەکوو ، ئاسن ، کلسیۆم ، فسفۆر ، پتاسیۆم ، کلۆر ، سدیۆم ، منزیۆم ، گۆگرد بۆیە ئەتوانێ ئەو مادانەی لە ش پێویستییەتی دابینی کات

١١_ گێڵاس بە هۆی ئەوەی ڤیتامینەکانی c , b 2 , وە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی a تیایە بۆ چاو زۆر بەسوودە

١٢_گێڵاس یەکێک لەو میوانەیە کە ژەهری لەش لەناو ئەبات و خوێنیش پاک ئەکاتەوە

١٣_ گێڵاس بۆ ئەو کەسانەی کە دەمارە کانیان گیراوە و نە خۆشی وڵکیان هەیە و وە بۆ ئەوکەسانەی کە کێشەی قەبز بوونیان هەیە زۆر باشە

١٤_گێڵاس یارمەتی مناڵ ئەدات بۆ زوو گەشە کردنی

١٥_ خواردنی گێڵاس پێش نان خواردن بۆ زاعیف بوون باشە

١٦_گێڵاسی پێ گەیشتوو بۆ لابردنی پەڵە بەسوودە ئە ویش بیکووتیو بیخەیتە سەر پەڵە کان

١٧_ گێڵاس بۆ کەم کردنی تا بە سوودە ١٨ گێڵاس بۆ ئەوکەسانەی کە ئازاری زراو یان هەیە زۆر باشە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP