دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/04/2025

پەیامی مەسروور بارزانی بۆ دهۆک بەبۆنەی بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو

هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو،، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک کرد.
سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یاریزانانی یانەی دهۆک، خەڵکی شارەکە و کوردستان بە گشتی دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو.
سەرۆک وەزیران دەڵێت: ئەم سەرکەوتنە مەزنە جێگەی شانازی ئێمەیە. هاوکات هیوای سەرکەوتن بۆ گشت یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP