هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند، رێكارى توند ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێكخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا.
حه‌سه‌ن سه‌لمان عه‌توانی، راوێژكاری یاسایی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن هه‌موو رێكار و ئاماده‌كارییه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و مافه‌كانی كاندید له به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌دا، به‌ڵام له‌ئێستاوه لایه‌ن و كاندیده‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌كاتى پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى بده‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سیسته‌مه‌كه بۆ رێكخستنی پرۆسه‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه كۆنترۆڵی كاندید و لایه‌نه‌كان له‌كاتى بانگه‌شه‌دا ده‌كرێت”.
باسی لەوەشکرد، پێویسته كاندیده‌كان، چ به‌شێك بن له هاوپه‌یمانی، حزب، یان تاك كاندید، پابه‌ندبن به‌و په‌یڕه‌و و كۆنترۆڵانه.
كۆمسیۆن له‌رێگه‌ى لیژنه‌كانى چاودێرییه‌وه سزای گونجاو بۆ هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك دیاریده‌كات كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار بكرێت.
دووپاتیکردەوە، ئه‌م رێكار و سزایانه‌یان له ته‌واوى عێراق له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جێبه‌جێده‌كه‌ن كه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ سسته‌می نوێى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.