دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

پەکەکە: چەک دانان بەبێ مەرج خۆکوژییە

هەرێم نیوز 

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان لەو دۆخەی ئێستایدا ناتوانێت لە کۆنگرەی پەکەکەدا بەشدار بێت و بەڕێوەی ببات و جەختیشی کردەوە کە ئەگەر بمانەوێت بە بێ هیچ مەرجێک چەک دابنێین ئەوە وەک خۆکوژی وایە و هیچ کەسێک قبووڵی ناکات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند بە پێی ڕەوتی گفتوگۆکان لە نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و نوێنەری دەوڵەتی تورکیا لە زیندانی ئیمرالی ، ئۆجالان لە ئێستادا ناتوانێت لە کۆنگرەیەکدا بەشدار بێت و بەڕێوەبردنی کونگرەش مومکین نییە.

وتیش: “ئەگەر بمانەوێت بە بێ هیچ مەرجێک چەک دابنێین بە ئەو واتایەیە کە بە دەوڵەتی تورکیا بڵێین کە وەرن و بمانکوژن، ئەوە خۆکوژییە و هیچکەسێک ئەو خۆکوژییە قبووڵ ناکات. 

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکانی نێوان ئۆجالان و حکومەتی تورکیا و ڕاگەیاندنی ئاشتی و بانگەوازی ئۆجالان بۆ ئاگربەست، ئێمەش ئاگربەستمان ڕاگەیاند، بەڵام حکومەتی تورکیا هێرشەکانی ڕانەگرتووە و لە دۆخێکی ئاواشدا ئەگەری جێبەجێ کردنی رەوتی ئاشتی و بانگەوازییەکە مومکین نییە.

دووپاتیشیکردەوە کە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو ئاشتەواییە، دەبێت دۆخی ژیانی ئۆجالان باشتر بێت و بەڕێوەبردنی کۆنگرەش تەنیا لە ئەگەری کۆتاییهاتنی شەڕدا مومکینە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP