دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

دەرمانێکی نوێ بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیدەکرێتەوە

هەرێم نیوز
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو ڕایگەیاند، لە هەڵەبجە دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیدەکرێتەوە.

 د. رێبوار باوەیسی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناوى لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی رایگەیاند، ئێستا دەرمانەکە لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە بۆ بەشێک لە بەرکەوتووان،، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوا بۆ هەموو نەخۆشەکان بەکاردێت.

ئەوەشی خستەڕو، ئێستا 93 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی پێویستیان بەو دەرمانەیە و هەوڵ دەدەن لە کەمتر لە دوو مانگدا بۆ هەموویان دابینبکرێن، بەڵام ئێستا بەشی 75 نەخۆش هەیە.
ئاشکراشیکرد، دەرمانەکە داهێنراوی وڵاتی ئێرانە و لەوێ بە نەخۆشەکانیان داوە و دەرکەوتووە، دەرمانەکە سەرکەوتوو بووە، هەر بۆیە هێناویانەتە هەڵەبجەش تاوەکو لەسەر بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیبکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP