دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/03/2025

رۆشنبیری سلێمانی داوایەک لە میدیاکان دەکات لەبارەی ڕووماڵی ڕووداوەکانی کوشتن

هەرێم نیوز

فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی نوسراوێک ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی دەکات لەبارەی رووماڵی کوشتن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری كردووە لەبارەی رووماڵكردنی "هەواڵەكانی كوشتن" لەلایەن میدیاكەوە دەڵێت، لەكاتێكدا دادگاو لایەنە پەیوەندارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن لە هەر تاوانێكی كوشتن كە روودەدات، بەڵام بەبێ‌ رەچاوكردنی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و یاسا كارپێكراوەكان، ئەو جۆرە تاوان و روداوانە دەكرێنە هەواڵی بەپەلەو زانیاری ناڕاست و بێ‌ بنەما بڵاودەكەنەوەو، لێكدانەوەی ناسایی و نادروست بۆ روداوەكان دەكەن و، چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراوەكە دەكەن، كە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر باری دەرونی تاكەكانی كۆمەڵگا، بەتایبەت هەرزەكاران و بەلاڕێدابردنی رەوتی لێكۆڵینەوەكان.

داواكاری گشتی، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی دەكات تەواوی كەناڵەكانی راگەیاندن پابەندبكرێن بە روماڵنەكردنی ئەم جۆرە هەواڵانەو، رەچاوی یاساو رێنماییەكان بكرێت، بەپێچەوانەوە فەرمانگەكەیان رێكاری یاسایی دژ بەو كەناڵ و میدیایانە دەگرێتەبەر.

دەقی راگەیەنراوەکە:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP