دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/03/2025

بڕیارە ئەمرۆ پارەی موچە بگات و دەست بە دابەشکردن بکرێت

هەرێم نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ نزیکەی 955 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.

دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەک مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواوکرا و بڕیارە رۆژی چوارشەممە 26ی ئازاری 2025 پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و لیستی دابەشکردنی مووچە رابگەیەندرێت.

هاوکات، پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێم بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، ئەگەر تەمویلى مووچە بگاتە دەستمان، پێش جەژنی رەەمەزان مووچەى سەرجەم موووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دابەشدەکەین.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە رۆژانی هەینی و شەممە سەرجەم بانکەکان کراوە بن بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی سێ پێش جەژنی رەمەزان دابەشبکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP